26
زووم..
جەدعان عەلی بەرپرسی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان بە زوومی گوت، ئەنجامی کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان مەزڵوم عەبدی و بەرپرسانی ئەنەکەسە، بۆ یەکهەڵوێستی کوردی و پێکهێنانی شاندی هاوبەشی کوردی بۆ دیمەشق ئەرێنی و دڵخۆشکەرن و هەردوولا لەسەر چەند خاڵێک رێکەوتوون.
دەشڵێت، هەردوولا بڕیاریانداوە شەڕی راگەیاندنی نێوانیان بوەستێنن و گفتۆگۆکان بەردەوام بن و گفتوگۆی نێوان پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی کورد پەیەنەکە و ئەنجومەنی نیشتمانی کورد ئەنەکەسە دەستپێبکات بۆ پێکهێنانی پاکێجێکی هاوبەش کە ماف و داخوازییەکانی کورد لە رۆژاڤا لە دەسەڵاتی نوێی سوریا لەخۆبگرێت.
بەگوتەی جەدعان عەلی، دوای ئامادەکردنی پاکێجە هاوبەشەکە و رێککەوتن لەسەری، شاندی هاوبەشی کوردی بۆ سەردانی دیمەشق دیاری دەکرێت کە نوێنەرایەتی تەواوی پێکهاتەکانی رۆژاڤای تێدا دەبێت.