زووم..
رۆژنامەی کەیهان نزیک لە رێبەری ئێران لە راپۆرتێکدا نووسیویەتی، کە بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران رەخنە لە داواکارییەکانی ئەمریکا دەگرن و بە هەڵەی دەزانن، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامۆژگاری کۆماری ئیسلامی دەکەن بۆ دانوستان لەسەر رێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ ئەمریکا.
رۆژنامەکە پێیوایە داوای رێککەوتنی هەمەلایەنە لە راستیدا بە واتای قبوڵکردنی داواکارییە ناشەرعییەکانی ئەمریکا دێت، چونکە ئەمریکا هەمیشە بەدوای رێککەوتنێکدا دەگەڕێت کە تەنها خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات.
کەیهان باسی لەوە کردووە، کە ئەمریکا داواکارییەکانی وەک راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و پشکنینی توندی ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ دژایەتیی کەرامەتی حکومەتی ئێران دەکات.
رۆژنامەکە رایگەیاندووە، پێش هەر دانوستانێکی نوێ پێویستە ئێران هەڵوێستەکانی خۆی لە ناوخۆدا روون بکاتەوە و خۆی لە چوونە ناو دانوستانی بێ ئەنجام بپارێزێت.