زووم..
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستەی دەسپاکی راسپاردووە لێکۆڵینەوە لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بکات، پەیوەست بەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیای ئایکیو ئەنجامیداوە.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەسەر هەمان بابەت، رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکە سەبارەت بەو بابەتانە دەبێت پەیوەستن بە بردنی خێرایی ئینتەرنێت و گرێبەستی خێرای ترانزێتەوە، کە لەگەڵ کۆمپانیای ئایکیو بۆ خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت واژۆکراوە.
لێکۆڵێنەوەکە بە هەماهەنگی لەنێوان دەستەی دەسپاکی و لیژنەی دەسپاکیی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هیچ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ کۆمپانیای ئایکیو ئەنجامداوە یان نا.
کۆمپانیای ئایکیو بارەگای سەرەکی لە شاری سلێمانییە، چەند پەرلەمانتارێکی عێراقی تۆمەتباریان کردووە بە بردنی خێرایی ئەنتەرنێت بە شێوەی قاچاخ.