زووم..
نووسينگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی سەربە نەتەوەیەکگرتوەەکان، ئۆچا، دەڵێت، لە بەیانیی رۆژی دووشەمەوە تاوەکو ئێوارەی سێشەمە لانیکەم 376 هەزار فەڵەستینی گەڕاونەتەوە باکووری کەرتی غەزە.
ئۆچا ئاماژەی بەوەداوە، ژنانی دووگیان، ئەو ژنانەی منداڵی ساوایان هەیە لەگەڵ کەسانی بەساڵاچووی نەخۆش پێویستیان بە چاودێریی خێرایی پزیشکییە.
بەشێک لەوانەی گەڕاونەتەوە، ئەو مناڵانە بوون کەسوکاریان لەگەڵ نەبووە و بە پێ رێگایەکی دوورودرێژیان بڕیوە و رووبەڕووی دۆخێکی سەخت بوونەتەوە.
هاوکات، فیلیپ لازارینی، بەرپرسی گشتیی ئۆنرا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاگادارکردوەتەوە لەوەی لە رۆژی پێنجشەمەوە کارەکانیان لە ئیسرائیل قەدەغە دەکرێت و ئەوەش کارەسات بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
لازارینی گوتوویەتی، قەدەغەکردنی کارەکانیان، کەرتی غەزە تووشی کێشە دەکات، لەکاتێکدا خەڵکی ناوچەکە پێویستیان بە گەیاندنی هاوکاری و خزمەتگوزاریی تەندروستی و پەروەردە هەیە.