58
زووم..
بۆ چوارەم رۆژ لەسەریەک مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان خێوەتیان هەڵداوە و مانگرتنیان لە خواردن و خواردنەوە راگەیاندووە.
مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا گوتیان، بەردەوام دەبن تا کێشەکانیان چارەسەر دەبن.
مامۆستایانى ناڕازی دەشڵێن، بەهۆی دواکەوتنی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگاى فیدڕاڵی بۆ تەوتینی مووچەکانیان، بایکۆتیان کردووە.
هەروەها چالاکان و چین و توێژەکانی دیکەش بەشداری خۆپیشاندانەکەن و دەڵێن، پێویستە کێشەی مامۆستایان چارەسەربکرێت، چونکە ئەگەر کەرتی پەروەردە پەکی بکەوێت هەموو کۆمەڵگا پەکی کەوتووە.