زووم..
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چەند رێکارێک بۆ کەمکردنەوەی تالاسیمیا دەگرێتەبەر، لیژنەیەکمان پێکهێناوە لە وەزارەتى ئەوقاف لە پێکهاتەکانى سونە و شیعە و مەسیحییەکان، لەگەڵ میدیاکاران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان بۆ گەڵاڵەکردنى پرۆژەیاسایەک تاوەکو رێگە لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشى تالاسیما بگرین.
ئەو دەڵێت، بەشێوەیەکى گشتى خەڵکى گرنگی بە پشکنینیى پێش هاوسەرگیریی نادەن و بەشێکیان پێش لەوەى پشکنیینەکان ئەنجام بدەن لە دەرەوەى دادگا هاوسەرگیری دەکەن، ئەمە هۆکارى بڵاوبوونەوەى نەخۆشی تالاسیمایە، بۆیە دەمانەوێت لەڕێى پرۆژەیاسایەکەوە رێگری لە هۆکارەکانى بڵاوبوونەوەی زیاترى بکەین، بۆ ئەوەش داوا لە پەرلەمان دەکەین هاوکارمان بێت لە پەسەندکردنى پرۆژەیاسایەک، کە گەنجان ناچار بکات پێش هاوسەرگیرى، پشکینى پێویست ئەنجام بدەن.