25
زووم..
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە کۆنفرانسى عێراق بۆ وزە رایگەیاند، وڵاتەکەی نزیکبووەتەوە لە گەیشتن بە خۆبژێویى تەواو لە سووتەمەنیدا، بووەتە پایەیەکى گرنگیش لە سەقامگیریى بازاڕى نەوت لە جیهاندا.
لەبارەى سووتانى غازى سروشتی لە کێڵگەکانى بەرهەمهێنانى نەوت، سودانی رایگەیاندووە، توانیویانە بە لەسەدا 70 رێژەى سووتانى غاز کەمبکەنەوە، سوود لە سامانى نەوت ببینن و وەبەرهێنانى زیاتریش لە غازى سروشتیدا بکەن.
فەلاح جاسم، راوێژکارى سودانى بە رۆژنامەى سەباحى گوتووە، پلانى حکومەت بەو ئاڕاستەیەیە، وەبەرهێنانى زیاتر لە پیشەسازیى نەوت و غازدا بکات، لەئێستادا سەرنجەکە زیاتر لەسەر غازە و دەمانەوێت رێژەى سووتانى زیاتر کەمبکەینەوە و بۆئەوەى ئاستى هاوردەى کەمبکەینەوە و رێژەیەکى زیاتر بۆ وێستگەکانى کارەبا بنێرین.