40
زووم..
ئیدارەی نوێی سوریا لەگەڵ یەکەم شاندی روسیا کە لە دوای رووخانی بەشار ئەسەدەوە سەردانی دیمەشقی کرد، تاوتوێی قۆناغێکی راگوزەری دادپەروەرانەیان کرد.
ئەم سەردانەی شاندەکەی روسیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا دێت بۆ پارێزگاریکردن لەو دوو بنکە سەربازییە سەرەکییەی لە سوریا هەیانە، بەتایبەت کە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا رەتیدەکاتەوە لەدوای کەوتنی ئەسەدەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووچاری شکستی ستراتیژی هاتبێت.
ئیدارەی نوێی سوریا لە راگەیەندراوێکدا کە دوای سەردانەکە بڵاویکردەوە گوتی، گەڕانەوەی پەیوەندییەکان دەبێت بە جۆرێک بێت ببێتەهۆی راستکردنەوەی هەڵەکانی رابردوو، رێزگرتن لە گەلی سوریا و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ قوربانیانی شەڕی چەند ساڵەی ناوخۆی سوریا تاوتوێ کرا.