55
زووم..
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، سۆفیا ئەڵەگاش، سەرۆکی شارەوانیی سێرتی لەسەر کارەکەى دوورخستوەتەوە و لە جێگەکەشی کەمال کزڵکایا پارێزگاری شارەکەی وەک قەیوم داناوە.
بەگوێرەى هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە، سۆفیا ئەڵەگاش سەرۆکی شارەوانی سێرت لە باکوری کوردستان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، شەش ساڵ و سێ مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
بەگوێرەى هەواڵەکە، پێشتر کاتێک سۆفیا ئەڵەگاش رۆژنامەنووس بووە، لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ئامەدەوە دۆسیەکەى بۆ کراوەتەوە و بەهۆی پیشەکەیەوە تۆمەتبار کراوە بە ئەندامێتی و لایەنگریی پەکەکە-کەجەکە.
لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکانی 2024ـدا سۆفیا ئەڵەگاش وەک کاندیدی دەم پارتی لە سێرت توانی سەدا 49 پۆینت 64ـى دەنگەکان بەدەستبهێنێت و ببێتە سەرۆکی شارەوانی.