31
زووم..
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، بە مەبەستی روونکردنەوەى زیاتر لەسەر بەڕێوەچونی دیدارەکان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، شاندێکی پارتەکەیان سەردانی 40 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان دەکات.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى ئایدنڵک، تولاى حاتمئۆغلاری هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندەکەى دەم پارتی لەگەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کۆدەبنەوە تاکو هەنگاوەکانی دەستپێکردنەوەى دیدارەکان لەگەڵ ئۆجالان روونبکەنەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی راشیگەیاندووە، لە بەرواری یەکێک بۆ 16ى شوبات دەست بە سەردانەکانیان دەکەن. ئاماژەی بەوەشکردووە پشتیوانی تەواوی چین و توێژەکان بۆ پڕۆسەکە گرنگە.
لە رۆژى 22ى ئەم مانگە شاندی ئیمراڵی بۆ جاری دووەم سەردانی عەبدوڵا ئۆجالانیان کردەوە و دەڵێن، ئۆجالان کار لەسەر چوارچێوەیەک بۆ پرۆسەی ئاشتی دەکات.