33
زووم..
دوێنی ئێوارە لەلایەن داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵەوە دۆسیەى لێکۆڵینەوە لەسەر چوار رۆژنامەنووس کرایەوە. ئەو چوار رۆژنامەنووسە لە میدیاکانی جەهەپە و نزیک لە ئۆپۆزسیۆن کاردەکەن.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى جمهورییەت، یەکێک لەو رۆژنامەنووسانە ژنە پێشکەشکاری ناوداری تورکیا شیرین پایزنە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ رێکخراوی تیرۆریستی تۆمەتبار کراوە.
دوێنی شەو رۆژنامەنووسەکان براونەتە بەڕێوەبەراتی ئاسایشیی ئیستەنبوڵ و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی رەوانەى دادگایان بکەن.
رۆژنامەى جمهورییەت دەڵێت، دەسەڵاتی تورکیا ماوەیەکە دەستی کردووە بە چاو سورکردنەوە لە رۆژنامەنووسانی نزیک لە ئۆپۆزسیۆن، بەڵام هیچ رۆژنامەنووسێکی نزیک لە دەسەڵات دۆسیەى لەسەر نەکراوەتەوە. هاوکات سزا داراییەکانی دەزگای ریتوک بۆ سەر میدیا ئۆپۆزیسۆنەکان بەردەواممە.