زووم..
سەرۆکی گشتیی جەهەپە رایگەیاند، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و مەنسور یەڤاش کاندیدی جەهەپەن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووى سەرۆککۆمار، گوتیشی ئەوان ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان وەک سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا و ئەو دوو کاندیدە دەبنە هۆی بوژانەوەى شادەماریی دیموکراسی لە تورکیا.
بە گوێرەى هەواڵێکی رۆژنامەى سۆزجو ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی جەهەپە، ئەوەشی راگەیاندووە بۆ دەستنیشانکردنی یەکێک لەو کاندیدە، لەلایەن ملیۆنێک و 600 هەزار ئەندامی پارتەکەمانەوە دەنگیان پێدەدرێت و زۆرترینیان دەبێتە کاندیدی پارتەکەمان.
ئۆزال راشیگەیاندووە، لە بەرامبەر نادادپەروەریی دەسەڵاتی تورکیا لە ئێستاوە کەمپینی هەڵبژاردنی داهاتوو بەڕێوەدەبەین.
لە ماوەى رابردوودا جەهەپە کەمپینی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەى راگەیاندووە و داوادەکات لە کۆتایی 2025دا هەڵبژاردنی پەڕلەمانیی و سەرۆکایەتی لەو وڵاتە ئەنجامبدرێت.