یانەی هەولێر بردنەوەیەکی گرنگ بەدەستهێنا و بە سێ خاڵی گرنگەوە لە بەغدادەوە گەڕایەوە پایتەختی هەرێمی کوردستان.
کێبڕکێکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەردەوامی هەیە و لە یەکێک لە یارییەکانی هەفتەی ١٧ ی خولەکەدا یانەی نەفت میوانداری هەولێری کرد.
لە تایمی یەکەم سەرەڕای هێرشەکانی یانەی خاوەن یاریگا بۆ سەر گۆڵی هەولێر، بەڵام یوسف بن سۆدە لە خولەکی ٣٤ بە لێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتنی بەرگ زەردەکانی تۆمارکرد.
تامی دووەم یاریزانانی نەفت هەموو هەوڵێکیان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بوو، بەڵام گەیلان لوقمان بە تۆمار کردنی گۆڵی دووەم لە خولەکی یەکی زیادکراو کۆتایی بە هەموو شتێکهێنا و سێ خاڵی گرنگیان بۆ هەولێر بەدەستهێنا.
لە کۆتاییدا ئەنجامی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بە سودی یانەی هەولێر کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیە یانەی هەولێر بە کاتی چووە پلەی حەوتەمی ریزبەندی بە ٢٨ خاڵ و نەفتیش بە کاتی لە پلەی ١٠ دایە.