زووم..
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت بەردەوامن، سبەی یان دوو سبەی تیمی تەكنیكیی هەردوولا کۆدەبنەوە، هیوایخواست ئەمە دواین كۆبوونەوەی تیمی تەكنیكی بێت.
گوتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەوەی تائێستا لەگەڵ پارتیدا رێككەوتوون لەسەری، زیاتر پێناسەی بەرپرسیارێتییەكان و پێكەوەكاركردنی یەكێتی و پارتییە، چەند رۆژی داهاتوو رەشنووسێک بۆ بەرنامەی کابینەی نوێ و دابەشکردنی پۆستەکان ئامادە دەکەن، دواتر ئەو رەشنووسە دەچێتە بەردەم شاندی دانوستانكار.
سەعدی پیرە گوتیشی، یەکێتی دەیەوێت بە زوویی حکومەتی نوێ پێکبێت، بۆ ئەوەی ئەو کەموکوڕییانەی لە کابینەی نۆ هەبوون، نەمێنن.
<iframe src=”https://www.facebook.com/plugins/video.php?height=476&href=https%3A%2F%2Fwww.facebook.com%2Fzoomnewskrd1%2Fvideos%2F934194298864822%2F&show_text=false&width=380&t=0″ width=”380″ height=”476″ style=”border:none;overflow:hidden” scrolling=”no” frameborder=”0″ allowfullscreen=”true” allow=”autoplay; clipboard-write; encrypted-media; picture-in-picture; web-share” allowFullScreen=”true”></iframe>