20
زووم..
بەهۆی بۆردومانێکی تورکیا بۆسەر گوندی ئوم حەرمل لە شاری زرکانی رۆژاڤا، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون، سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
ئاژانسی هاوار نیوز دەڵێت، بۆردومانەکە درەنگی شەوی رابردوو ئەنجام دراوە و ماڵێکی گوندەکەی کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە حەوت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. یەکێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە، منداڵە.
بۆردومانەکە لە چوارچێوەی هێرش و پەلامارە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانیدایە بۆ سەر رۆژاڤا.