39
زووم..
هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند: لە دووەم سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، ئۆجالان رایگەیاندووە لە کار و هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ ئاشتەوایی لە تورکیا.
تولای حاتیمئۆغوڵلاری راشیگەیاند: ئۆجالان شەو و رۆژ بۆ سەرخستنى پڕۆسەکە کار دەکات و راشیگەیاندووە دەرفەتەکان کەمن و دەبێت هەلومەرجی ئاشتەوایی فراوانتر بکرێت و گۆشەگیریی لەسەریان هەڵبگیرێت.
هەروەها گوتی: لەم قۆناغەدا دواخستنی ئاشتیی یان پەکخستنى چارەسەریی پرسی کورد، خراپترین کارەسات بەسەر گەلی تورک دەهێنێت.