38
زووم..
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە دەست بە دامەزراندن بکاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیارىی حکومەتی هەرێم لێدوانێکى سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیى راژەى حکومەتى هەرێمى کوردستانی لەبارەى رێکخستنەوەى میلاک و دامەزراندنەوە بڵاوکردووتەوە و دەڵێت، خەریکى دانانى داتابەیسێکن بۆ رێکخستنەوەى میلاکاتى فەرمانبەران لەنێوان وەزارەتەکاندا.
بەگوتەی سەرۆکی ئەنجومەنی راژە، لەرێگەى داتابەیسەکەوە فەرمانبەران بە گوێرەى پسپۆڕیی و لێهاتووییان دادەمەزرێنن.