95
زووم..
داواکارى گشتیى دهۆک سکاڵا لەسەر ئەو دوو کەسە تۆمار کرد، کە رەخنەیان لە مامۆستایانى ئاینى گرت.
بە گوێرەى نووسراوێک، کە تایبەت دەست زووم کەوتووە، داواکارى گشتیی دهۆک سکاڵاى لەسەر هەریەکە لە ژینێ ئەتروشی و داریان سەعید تۆمارکرد، کە بەهۆى فتواى کوشتنى سەگە بێلانەکان، رەخنەیان لە مامۆستایانى ئاینى گرت.
هەر بە گوێرەى نووسراوەکە، ئەمڕۆ داواکارى گشتى سکاڵاى لەسەر ئەو دوو چالاکوانە تۆمارکردووە و بڕیارە هەر ئەمڕۆش رێکارى یاسایی لە بەرامبەریان بگیرێتە بەر.
ژینێ ئەتروشی و داریان سەعید دوو چالاکوانى دهۆکن لە ماوەى رابردوو، بەهۆى فتوایەک بۆ کوشتنى سەگە بێلانەکان، رەخنەیان لە مامۆستایانى ئاینى گرت و ئەوەش کاردانەوەى دروست کرد.