47
زووم..
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لە چاوپێکەوتێنکیدا لەگەڵ ئاژانسی هاوار نیوز، سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان, قسەی کردووە و بە سەردانێکی تایبەت وەسفی کردووە، گوتوویەتی، قۆناغە نوێیەکە، بۆ تەواوی کورد گرنگە و پێویستە پلانی بۆ دابنێنن، بەتایبەت بۆ یەکگرتوویی کورد.
دەشڵێت، هەڵوێستی هەرێمی کوردستان ئەرێنی بووە و دەیانەوێت یارمەتیی رۆژاڤا بدەن بۆ گفتوگۆکانیان لەگەڵ دیمەشق، ئەو هەڵوێستەش لەم قۆناغەدا بۆ ئەوان گرنگە و پێویستە تەواوی هێزە کوردستانییەکان لە پشتی رۆژاڤا بن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان.