زووم..
لە سەرەتای ئەمساڵەوە قۆناغێکی نوێی بازرگانی لە نێوان تورکیا و سوریا دەستیپێکردووە، تەنها لە ماوەی 25 رۆژدا گەیشتووەتە 219 ملیۆن دۆلار.
عومەر بۆلات وەزیری بازرگانیی تورکیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە بەهای 219 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی شەمک هەبووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار، 35% زیادیکردووە.
لە کاتێکدا بەهۆی دۆخی سوریا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەردوو وڵات لە مانگی رابردوو 161 ملیۆن دۆلار بووە.
وەزیری بازرگانی تورکیا راشیگەیاندووە سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندییە بازرگانیی، ئابووریی و سیاسیی لەنێوان وڵاتەکەیی و ئیدارەى نوێی سوریا دەستیپێکردووە، لەئێستادا هەماهەنگی تەواو کراوە بۆ کەمکردنەوەى باج و ئاسانکاریی لە هەناردەی کاڵا و بەروبومی تورکی بۆ سوریا.
لە ئێستادا 269 جۆر کاڵا و بەروبومی تورکیی هەناردەی سوریا دەکرێن، لەوانەش شیر، هێلکە، ئاسن، پلاستیک و دەیان جۆر کەرەستەى بیناسازیی.