33
زووم..
نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە بازگەکانى ئاسایشى نێوان سلێمانى و هەولێر، رێگرییان لێ دەکرێت مریشکی زیندوو بگوازنەوە.
نازم عەبدوڵا لەوبارەیەوە بە زوومى گوت، پێنج رۆژە لە بازگەکانى نێوان هەولێر و سلێمانى رێ لە بەرهەمەکانیان دەگیرێت و پێویستە وەزارەتی کشتوکاڵ بەخێرایی هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرکردنی.
دەشڵێت، رێگەگرتن لە گواستنەوەى مریشکی زیندوو لەنێوان پارێزگای سلێمانی و هەولێر، بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە خاوەن کێڵگەکان.
گوتیشی، لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان رێگری لە گواستنەوەی مریشکی زیندوو دەکرێت، حکومەتی عێراقیش رێگری لە گواستنەوەی مریشکی زیندوو دەکات بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق.