زووم…
بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیاوە، مەترسی لەسەر رووخانی بەنداوی تشرین هەیە.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، تورکیا رۆژانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی بەنداوی تشرین دەکات، سەرباری ئەوەی سەدان هاووڵاتیی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی لە بەنداوەکەدا هەن، بەڵام گرووپە چەکدارەکان دەست لە بۆردومانکردن ناپارێزن.
بەگوێرەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی، بەهۆی بۆردومانەکانەوە زیانێکی زۆر بەر بەنداوەکە کەوتووە، ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن مەترسی ئەوە هەیە برووخێت.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی جیهاد نەبۆ، زوومی رۆژاڤا، بەهۆی لەکارکەوتنی بەشێکی بەنداوی تشرین نزیکەی 100 هەزار کەس بێئاو و بێکارەبا بوون.
پێشووتر، هەسەدە هۆشداری دابوو لەوەی ئەگەر بەنداوی تشرین بڕووخێت، کارەساتی مرۆیی لە ناوچەکەدا روودەدات و ژیانی سەدان هەزار کەس لەسەر بەنداوەکە دکەوێتە مەترسییەوە.