49
زووم..
لە رۆژى سوێندخواردنى دۆناڵد ترەمپەوە وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، تاوەکو ئەمڕۆ نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین و زیاتر لەسەدا شەشى بەهاکەى لەدەستداوە.
لە رۆژى سوێندخواردنى ترەمپدا، نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە 8١ دۆلار و 34 سەنت بوو، ئەمڕۆ نرخەکەى بۆ 76 دۆلار و 33 سەنت دابەزیوە.
بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستینگ، هۆکارى سەرەکیی دابەزینى نرخى نەوت، سیاسەتەکانى دۆناڵد ترەمپە، لەکاتێکدا هەر رۆژەى باجى گومرگیى سەر هاوردەى کاڵاى وڵاتێک بەرزدەکاتەوە و دەشڵێت، ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتەکەى بەرزدەکاتەوە و هاوردەکردنى کەمدەکاتەوە، ئەوەش ناسەقامگیرى لە بازاڕدا دروستکردووە، هەروەها دووبارە دابەزینى ئاستى پیشەسازى و تێکڕاى بەرهەمى ناوخۆى چین هۆکارێکى دیکەیە، کە نرخى نەوتى دابەزاندووە.