39
زووم..
بایکۆتی مامۆستایان بەهۆی دواکەوتنی مووچە و شایستە داراییەکانیان، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانی بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ هەڵوێستى نوێ رابگەیەنن.
مامۆستایانى ناڕازی دەڵێن، بەهۆی دواکەوتنی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگاى فیدڕاڵی بۆ تەوتینی مووچەکانیان بایکۆتیان کردووە.
دەستەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى کەمێکی دیکە هەڵوێستی نوێ لەبارەی ئەنجامدانی خۆپشاندان و بایکۆتکردنى هۆڵەکانى خوێندن رادەگەیەنن.
دوێنێ دڵشاد میرانى ئەندامی دەستەی مامۆستایانی بە زوومی گوت، ئەمڕۆ خۆپیشاندانى سەرتاسەری ئەنجام دەدەن و بەشێک لە مامۆستایانیش مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە رادەگەیەنن.