69
زووم..
ساڵی رابردوو زیاتر لە 72 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق تۆمارکراون، کە دەکاتە زیاتر لە هەشت حاڵەت لە هەر کاتژمێرێکدا.
ریا قەحتان، توێژەری کۆمەڵایەتییە بە رۆژنامەی سەباحی گوت، هۆکارەکانی جیابوونەوە فرەچەشن و ئاڵۆزن، زۆرێک لە گەنجانی ئەمڕۆ دەکەونە ژێر کاریگەری زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.
رۆژنامەکە دەشڵێت، بەشێکی دیکە لە هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوەی هاوسەران بۆ سەختیی دۆخی ئابووریی، بێکاری، بەرزی تێچووی ژیان دەگەڕێنەوە، کە فشاری گەورە لەسەر خێزانەکان دروستدەکەن، ئەوە جگە لە هۆکارە کۆمەڵایەتی و نەریتییەکان کە رۆڵی بەرفراوانیان لەم پرۆسەیەدا هەیە.