زووم..
وەزارەتی دارایی، تا ئێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆڕمی “هەژماری من”ـیان وەرگرتووە و داوا دەکەن بە زووترین کات بیگەڕێننەوە ئەو بانکانەی فۆڕمەکەیان لێ وەرگرتووە.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا لەسەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکات کە فۆڕمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕکردووەتەوە و تائێستا نەیان گەڕاندووەتەوە، بە زووترین کات بیگەڕێننەوە.
دەشڵێت، ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، پێویستە فۆرمەکانیان بە زووترین کات پڕبکەنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی هەژماری من، لەو بانکە حکومیەی فۆرمەکەیان تیایدا وەرگرتبوو، بۆ ئەوەی بتوانن مووچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن.
پێشتر و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، نزیکەی 700 هەزار فەرمانبەر لە پڕۆژەی (هەژماری من) خۆیان تۆمارکردووە.