31
زووم..
ژمارەیەک لە چاودێرانی هەڵبژاردنی نەوەی نوێ و ئەندامانی ئەو جووڵانەوەیە ناڕازین لە خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان و ڕاگرتنی مووچەکانیان.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا یەکێک لە خۆبەخشانی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەڵێنیان پێداین لەپای چاودێریکردنی هەڵبژاردن، 50 دۆلاری رۆژنامەمان بۆ خەرجبکرێت، بەڵام “سێ مانگە دەستیدەستیمان پێدەکەن.”
سەرباری ئەوەی خۆبەخش و چاودێرەکان چوونە بەردەم ئۆفیسی سەرەکیی نەوەی نوێ لە گوندی ئەڵمانی، بەڵام کەس وەڵامی نەداوە.
خۆبەخشێکی نەوەی نوێ گوتی، “نزیکەی 400 کەسین، لە هەڵبژاردندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەمان بۆ جووڵانەوەکە کردووە، بەڵام دوای هەڵبژاردن مووچەکانی راگرتووین و دەڵێت، پارەمان نییە”.