46
زووم..
ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی کاتیی سوریا بڵاوکرایەوە و باسی چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی هەسەدەیان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەڵێت، لە سەردانەکەدا ئیبراهیم کاڵن چاوی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ئیدارەی کاتیی سوریا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا و ئەنەس خەتاب، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوریا کەوتووە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێکس بڵاویکردەوە، هەردوولا لە کۆبوونەکەیاندا چەند بابەتێکی ئەمنی و هەواڵگرییان تاوتوێ کردووە بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری خاکی سوریا.
روانگەی سوری دەڵێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بووە بە رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و داعش و رژێمی پێشووی سوریا.