42
زووم..
فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکیا گوندى شەهێ سەربە ناحیەى دینارتەى قەزاى ئاکرێی بۆردومان کرد و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
عەلى دێوالى زوومى دهۆک دەڵێت، ئەو دوو کەسە هاوسەرى یەکدین، پیاوەکە تەمەنى 58 ساڵ و هاوژینەکەى تەمەنى 47 ساڵە، بە مەبەستى کارکردن چوبوونە نێو رەز و باخى خۆیان، ئێستا کەسوکاریان لە پزیشکى دادى قەزای ئاکرێ، چاوەڕێی وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان دەکەن.
چەند رۆژێکە جارێکى دیکە ئاڵۆزییەکان لە سنورى پارێزگاى دهۆک سەریان هەڵداوەتەوە، هەینى رابردوو دوو پاسەوانى سنوورى عێراق گیانیان لەدەستدا و عێراق پەکەکەى بە هێرشەکە تۆمەتبارکرد، دوێنێش سوپای تورکیا تۆپبارانی قەزای باتیفای سنوری زاخۆی کرد و بەهۆیەوە خانووی هاووڵاتییەک روخا و پێشمەرگەیەکیش برینداربوو.