زووم…
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی زەوی بە زوومى رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت ئەم هەفتەیە ناوی 200 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ وەزارەتی شارەوانی بگەڕێتەوە.
سەربەست مەولود، دەشڵێت، دوای گەڕانەوەی ناوەکان راستەوخۆ ئاڕاستەی شارەوانییەکان دەکرێت و ئەوانەی ناویان لە لیستەکەدایە بەگوێرەی شوێنی نیشتەجێبوون زەوی وەردەگرن.
دەشڵێت، لە قۆناغی یەکەم 16 هەزار فەرمانبەر زەویان وەرگرت، لە قۆناغی دووەمیش 200 هەزاری دیکە زەوی وەردەگرن، ئێستاش سەرقاڵی وردبینین لە ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتی کشتوکاڵ، تەندروستی، ئەوقاف و خانەنشینان.
دەشڵێت، بڕیارە لیستێکی دیکەى 150 هەزار ناوى فەرمانبەران بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بنێرن و رەزامەندی بۆ ئەوانیش وەربگیرێت.
سەربەست مەولود دڵنیایش دەدات، شارەوانییەکان هەندێک کێشەیان هەیە لە تەرخانکردنی زەوی بە تایبەت هەندێ لەو زەویانە کشتوکاڵین و دەبێت رەگەزیان بۆ نیشەجێبوون بگۆڕێت، بەڵام دەتوانن لەئەمساڵدا کاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران تەواو بکەن و هەر فەرمانبەرێک 200 مەتر زەوی پێدەدرێت.