زووم..
پەرلەمانتارێکی عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى نیستمانیی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 100 واژۆیان بۆ دەنگدان بە پارێزگاربوونى هەڵەبجە لە پەرلەمانى عێراق کۆکردووەتەوە، سەرۆکی پەرلەمانیش رایگەیاندووە، دەنگدان لەسەر بەپارێزگاربوونى هەڵەبجە بەڵێنى منە و جێبەجێی دەکەم.
چرۆ حەمە شەریف، بە زوومى گوت، ئەو پەرلەمانتارانەى واژۆیان لەسەر پرۆژەیاساکە کردووە، جگە لە پەرلەمانتارە کوردەکان، بەشێکی زۆریان پەرلەمانتارانى پارێزگاکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراقن.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد، لەگەڵ مەحمود مەشهەدانى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کۆبووەتەوە و بەڵێنى لێوەرگرتووە دانیشتێکی تایبەت بە دەنگدان بۆ پارێزگاربوونى هەڵەبجە رێکبخات و دانیشتنەکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەکەوێتە ناوەڕاستى مانگی شوباتى داهاتوو.
دەشڵێت، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق گوتویەتى، دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پارێزگاربوونى هەڵەبجە، بەڵێنى لەمێژینەى منە و خۆشم چارەسەری دەکەم.