زووم..
پیت هێگسێت، وەزیری نوێی بەرگریی ئەمریکا یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا و پابەندی ئەمریکای نیشانداوە لە بەردەوامیدان بە هاوکاریکردنی ئیسرائیل.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا گوتی، هێگسێت و نەتانیاهۆ گفتوگۆیان لەبارەی کارە لەپێشینەکانیان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوانیان لە بوارەکانی ئاسایش و رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانە کردووە کە بەردەوام رووبەڕوویان دەبێتەوە.
وەزیرەکەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی بە تەواوەتی پابەندە بەوەی ئیسرائیل هەموو ئەو توانایانەی هەبێت کە پێویستییەتی بۆ بەرگری کردن لە خۆی.
رۆژی شەممە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پیت هێگسێتی بە وەزیری نوێی بەرگریی وڵاتەکە دیاریکرد و سوێندی یاسایی خوارد، پێشتر ئەم کەسایەتییە تۆمەتبارکراوە بە دەستدرێژیی سێکسی، زیادەڕەوی لە خواردنەوەی مەی و کەم ئەزموونی.