89
زووم..
بەهۆی دواکەوتنی مووچە و شایستە داراییەکانیان، لە سنورى پارێزگاى سلێمانی بایکۆتی مامۆستایان بەردەوامە سبەینێش خۆپیشاندانى سەرتاسەری ئەنجامدەدەن.
مامۆستایانى ناڕازی دەڵێن، بەهۆی دواکەوتنی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە و جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگاى فیدڕاڵی بۆ تەوتینی مووچەکانیان بایکۆتیان کردووە.
هاوکات مامۆستا دڵشاد میرانى بە زوومی راگەیاند، لە سبەی خۆپیشاندانى سەرتاسەری ئەنجام دەدەن و بەشێک لە مامۆستایانیش مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە رادەگەیەنن.