زووم..
دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بکوژی گەنجەکەى قەزاى رانیەیان دەستگیر کرد، کە لە هەوڵی دەربازبووندا بووە بۆ دەرەوەى هەرێم.
دەزگای ئاسایشی هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکى لەبارەى رووداوەکەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، دوای ئەوەی شەوی 26ـى مانگ، لە گەڕەکی شەهیدانی قەزاى رانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا گەنجێکى تەمەن 21 ساڵ بە ناوی ژیناڵ ئیبراهیم کەریم کوژرا، سێ کەسى دیکەش بریندار بوون.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بکوژەکەیان لە گوندی زهنگڵانى سنوورى قەزاى پشدەر دەستگیر کرد، کە لە هەوڵی دەربازبوون بووە بۆ درەوەى هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبار بە مادەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیداناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.