58
زووم..
محه‌ممه‌د كه‌مال، پێشبینیكاری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی له هه‌رێمی كوردستان بە زوومى گوت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەرمیان پێنج بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لە گەرمیان روویانداوە.
محەمەد کەمال دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەرمیان پێنج بوومەلەرزە تۆمارکراون، بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م، كاتژمێر 03:14 خوله‌ک بووە به گوڕی 3.4 پله‌ی رێخته‌ر له قووڵایی 15 کیلۆمەتر و چهقەکەی گوندی قۆره‌توو بووه له رۆژهەڵاتی گه‌رمیان.
دەشڵێت، بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م، كاتژمێر 04:02 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان روویداوه، به گوڕی 4.8 پله‌ی رێخته‌ر له قوڵایی 10 کیلۆمەتر له‌ناخی زه‌وی بووە، چهقهكهی لە نێوان قه‌سری شیرین و سنوری په‌روێزخان بووه نزیک گوندی دۆڵی به‌گزاده لە گەرمیان.