36
زووم..
ئاژانسی وزەى جیهانى بڵاویکردەوە، ساڵانە لە عێراق 12 ملیار مەتر سێجا غاز بەهەدەر و بێسوود دەسووتێت.
بەگوێرەى ئاژانسەکە، عێراق کار بۆ ئەوە دەکات سوتانى بێسوودی غازى ساڵانەى کەمبکاتەوە، بەڵام هەنگاوەکانى زۆرهێواش و لەسەرخۆن، ساڵانە 12 ملیار مەتر غاز بەبێ سوود دەسوتێت و ئەوەش زیانێکى گەورەى لە ئابووریى ئەو وڵاتە داوە.
راپۆرتی ئاژانسەکە ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، گەشەى بەکارهێنانى غاز لە جیهاندا، لە ساڵی رابردوودا 2.8% بووە، کە دەکاتە 115 ملیار مەترسێجا و توانیویەتى رێژەیەکى زۆر لە پێداویستییەکانى هاووڵاتیان دابینبکات.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ناوەڕاستى ساڵی رابردوودا، عێراق 65%ـى غازەکەى بێ هیچ سوودێک دەسووتێت، کە دەکاتە 12 ملیار مەتر سێجاى ساڵانە.