49
زووم..
رۆژنامەى سەباح بڵاویکردووەتەوە، رێژەى بێکارى و هەژارى ماوەى سێ ساڵە لە عێراق رووى لە دابەزینە و ئەمساڵ بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.
عەبدولزەهرە هنداوى، گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانى عێراق بە رۆژنامەکەى راگەیاندووە، توانیومانە رێژەى بێکارى لەسەدا 16 پۆینت پێنجەوە بۆ لەسەدا 14 دابەزێنن، رێژەى هەژاریش لەسەدا 23 بۆ لەسەدا 17 دابەزیوە.
هنداوى دەڵێت، پلانەکانمان بە ئاراستەى گەشەپێدانى کەرتى تایبەت بۆ دەستەبەرکردنى هەلى کارى زیاتر سەرکەوتووبووە.
ئەو دەڵێت، لەسەر پلانەکانمان بەردەوام دەبن بە ئامانجى دابەزینى زیاترى رێژەى بێکارى و هەژارى لە وڵات.