36
یانیک سینەر لە ئەلکسەندەر زڤیریڤى بردەوە و پارێزگارى لە نازناوى ئوسترالیاى کراوە کرد.
لە یاریى کۆتایى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى ٧٦ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلارە، یانیک سینەرى ئیتاڵى و ئەلکسەندەر زڤریڤى ئەڵمانى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
سینەر پاش پیشاندانى ئاستێکى بەرز، لە ماوەى دوو کاتژمێر و ٤٢ خولەکدا یارییەکەى بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە زڤیریڤ بردەوە.
بەمەش سینەرى پێشەنگى ریزبەندى جیهان پارێزگارى لە نازناوى پاڵەوانێتییەکە کرد و بۆ دووەم جار لە کاروانە پیشەگەریە وەرزشیەکەیدا بوو بە پاڵەوانى ئوسترالیاى کراوە.
ئەمە سێیەم نازناوى سینەرە لە چوار پاڵەوانێتییەکە گەورەکەى گراند سلامدا، بەڵام سێیەم دۆڕاندنى زڤیریڤە لە یارییەکانى کۆتایی هەمان ئەو پاڵەوانێتییانەدا و هیچ نازناوێکى ئەو جامانەى نییە.