26
زووم..
لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا حکومەتی ئێران 74 تۆن زێڕی بە بەهای 6 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار کڕیوە، کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو نزیکەی چوار هێندە زیادیکردووە.
بەرزبوونەوی هاوردەی زێڕی ئێران بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ بەخشینی باجی گومرگی لەسەر هاوردەی زێڕ و زیوی خاو، کە ئەمەش پرۆسەی هاوردەکردنی زێڕی خێراتر کردووە.
ئێران بۆ دەربازبوون لە سزاکان و بەهۆی سەختیی گواستنەوەی دراوی بیانییەوە لە بەرامبەر کاڵای هەناردەکراودا، زێڕ وەردەگرێت و دەیگوازێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
بەشێکی زۆری هاوردەی زێڕی ئێران لە وڵاتانی ئەفریقا، تورکیا و روسیاوە دەچێتە ئەو وڵاتە و ئێستا زێڕ زیاتر لە %11ی کۆی هاوردەی ئێران پێکدەهێنێت لە کاتێکدا ساڵی رابردوودا تەنها 3%ی پێکدەهێنا.