38
زووم..
سەرکردەیەکی باڵای حەماس بەڵێن دەدات، بیرۆکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی کەرتی غەزە بۆ میسر و ئوردن شکست پێدەهێنن.
باسم نەعیم ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی حەماس، بە ئاماژەدان بە پێشنیارەکەی ترەمپ بۆ گواستنەوەى لێقەوماوانى کەرتى غەزە بەرەو وڵاتى میسر و ئوردن بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتوە هەروەک چۆن گەلەکەمان لە ماوەی دەیان ساڵدا هەموو پیلانەکانی ئاوارەبوون و راگواستنیان شکستپێهێناوە، هەر پرۆژەیەکى دیکەى لەو جۆرە شکستپێدەهێنن.
هاوکات بزووتنەوەى جیهادى ئیسلامیش بیرۆکەکەى ترەمپی بە هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژبە مرۆڤایەتی ئەژمارکرد.
بزووتنەوەکە لە تێلگرامی خۆیان رایانگەیاند، بیرۆکەکە دەچێتە چوارچێوەی ناچارکردنی دانیشتووانى کەرتى غەزە بۆ جێهێشتنی خاکەکەیان.