27
زووم..
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لە دوای کەوتنی رژێمى بەشار ئەسەدەوە خواستى گەڕانەوە لەنێو پەنابەرانى سوریا زیادیکردووە و ئێستا لەسەدا 30ـى سورییەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو ئەم خواستە نزیکەی لە سەدا سفر بوو.
هەڵسەنگاندنەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم مانگە کراوە، دوای چەند هەفتەیەک لە رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەسەر دەستی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، کە بووەهۆی کۆتاییهاتنی شەڕی ناوخۆی 13 ساڵەی وڵاتەکە.
بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەدوای کەوتنی ئەسەدەوە، نزیکەی 200 هەزار پەنابەری سوری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.