29
زووم..
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بنیامین ناتەنیاهۆ هەوڵی ئەنجامدانی دیدارێک دەدات لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ئەوە مەبەستەش دەیەوەێت سەدانی واشنتن بکات.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، چاوەڕێ دەکرێت دیدارەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەنجامبدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی دیدارەکە دیارینەکراوە.
خواستی ناتەنیاهۆ بۆ بینی ترەمپ لە دوای راگەیاندی ئاگربەستی غەزە دێت، کە چاوەڕێدەکرێت تەوەری سەرەکی ئەو دیدارە پەیوەست بێت بە هەوڵەکانی تەلئەبیب بۆ دورخستنەوەی مەترسیەکان لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی.