55
زووم..
سەرۆکی گشتیی دێڤا پارتی رایگەیاند، تا ئێستا هەڵوێستی سەرۆککۆمار و سەرۆکی مەهەپە لەسەر بەڕێوەچونی دیدارەکان بە روونی دیار نییە و ئەگەر نیەتێکی جدی بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی پرسەکان هەبێت ئەوا ئێمە بە گرنگی دەزانین.
عەلی بابەجان سەرۆکی گشتیی دێڤا پارتی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی فلاش خەبەر رایگەیاند: تائێستا نازانین رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی لەسەر بێدەنگ کردنی چەکەکان هاوڕان یاخود بۆچونیان جیاوازە.
بابەجان راشیگەیاند، ئەو لێدوانانەى تائێستا لەلایەن ئەردۆغان و باخچەلییەوە لەسەر دەستپێکردنەوەى دیدارەکان دراون روون و جێگەى متمانە نین.
ئێمە بە چاوێکی گومانەوە لە پڕۆسەکە دەڕوانین هاوکات پرسی کورد پرسێکی مێژووییە و ئەگەر نیەتێکی جدی بۆ چارەسەری پرسەکە هەبێت ئەوا ئێمە بە گرنگی دەزانین و پشتیوانی لێدەکەین.