58
زووم..
بەهۆی دواکەوتنی مووچە و شایستە داراییەکانیان، لە سلێمانی بایکۆتی مامۆستایان دەستیپێکرد و داوا دەکەن مووچەکانیان تەوتین بکرێت و لە کاتی خۆیادا وەریبگرن.
بەگوێرەی ساڵنامەی 2024-2025ی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندنە لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام لە سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە و جێبەجێکردنی تەوتینی مووچە بایکۆتیان کردووە.
زوومی سلێمانی دەڵێت، ئەمڕۆ مامۆستایان، خوێندکارانیان بانگ کردووەتەوە بۆ قوتابخانە بۆ ئەوەی نمرەکانی وەرزی یەکەمیان پێ بدەنەوە، دواتر دەرگای قوتابخانەکان دادەخەن.
بەگوێرەی قسەکانی مامۆستایانی ناڕازی، جگە لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن رۆژی سێشەممە، خۆپیشاندان دەستپێدەکەن.