38
زووم..
کێشەکانی دابینکردنی غازی ئێرانی بووەتە هۆی پچڕانی بەردەوامی کارەبا لە عێراق و ئەم دۆخە وایکردووە عێراق دابینکردنی غاز لە ئێرانەوە بە مەترسیدار بزانێت و بە دوای بەدیلێکی دیکەدا بگەڕێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی خوب، ئێران کە پێشتر دابینکەری سەرەکیی غازی عێراق بوو، بەڵام بەهۆی کەمیی غازی ناوخۆیی و سزا نێودەوڵەتییەکان و قەرزەکانی عێراقەوە، نەیتوانیوە پابەندییەکانی جێبەجێ بکات، بۆیە وەزیری نەوتی عێراق هۆشداریی داوە کە رەنگە هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بوەستێت.
وەزیری نەوتی عێراق راذیگەیاندووە، کە تێچووی هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە قورسە و دابینکردنی بەردەوام نییە.
ئێستا عێراق بیر لە گرێبەستی غاز دەکاتەوە لەگەڵ وڵاتانی دیکە و کۆمپانیا بیانییەکان بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ئێران لەم بوارەدا.