زووم..
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری کۆمەڵێک لە خاوەن دووکانەکانی سلێمانی دەکاتەوە کە رۆژانە لە بەیانییەوە تا ئێوارە کارەبایان نابێت بەهۆی ئەوەی تیمەکانیان کار لە پڕۆژەی رووناکی دەکەن.
ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بۆ دووکاندارانی ناو بازاڕە لە شەقامی کاوە، ئەسحابەسپی، سابونکەران و شەقامی ئۆرزدی و دەڵێت، رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی تا 4:00ـی ئێوارە کارەبایان نابێت.
کارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوەکەیدا دەڵێت، کارەبای ئەم شوێنانە دەکەونە سەر فیدرەكانی 306،310،316،33،33م،34،34م، 38 بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پێوەری زیرەک بۆ پرۆژەی رووناكی رۆژانە لەو کاتەی دیاریکراوە کارەبایان نابێت و بەوشێوەیەش دەمێنێتەوە تا کارەکانی پڕۆژەکە تەواو دەبێت.
پڕۆژەی رووناکی پڕۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستانە و لە 17-10-2024 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم پڕۆژەکەی راگەیاند کە ئاماج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە.
پێشتر زوومی سلێمانی رایگەیاند، بەمزووانە پرۆژەکە لە سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەسەڵاتدارانی سلێمانی رێگەیانداوە بە تیمێکی پڕۆژەکە تا بێنە پارێزگاکە.