زووم..
گەورەترین گردبوونەوە لە بەرلین و کۆڵن بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران مۆبایلەکانیان بەکارهێنا بۆ دروستکردنی “دەریایەکی رووناکی بۆ دیموکراسی” و وشەی “بەرخۆدان”یان نمایشکرد.
بڕیارە مانگی داهاتوو هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت و بە گوێرەی راپرسییەکان ئەم پارتە تا ئێستا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە و بە نزیکەی %20ی دەنگەکانەوە پلەی دووهەمی بەدەستهێناوە.
ئەم پارتە بە سیاسەتەکانی دژە کۆچبەری و رەتکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا ناسراوە، کە دژایەتییەکی زۆری لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیادا بەدوای خۆیدا هێناوە. زۆرێک لە خۆپیشاندەران رەخنەیان لە سیاسەتەکانی ئەو حزبە گرت و جەختیان لەسەر پێویستی پشتیوانی لە دیموکراسی و بەها کۆمەڵایەتییەکان کردەوە.
خۆپیشاندانەکان ئاشتیانە بوون و لە نزیکەی 60 شاری ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، پۆلیسیش رایگەیاند، ژمارەی خۆپیشاندەران زیاترە لەوەی پێشبینی دەکرا.