57
زووم..
لە رووداوێکی تەقەکردن لە رانیە کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکە بە سەختى برینداربوون.
فەرمان چۆمانی زوومی راپەرین لە زارى سەرچاوە ئەمنی و شایەتحاڵەکانەوە دەڵێت، درەنگى شەوی رابردوو لەبەردەم نەخۆشخانەی راپەرین شەڕەتەقە روویداوە، پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات و هێشتا وردەکارییەکەى بڵاونەکردووەتەوە.
بەگوێرەی چەند گرتە ڤیدۆیەک لە کاتی رووداوەکە بڵاوبوونەتەوە، یەکێک لە بریندارەکان جلی هێزە ئەمنیەکانی لەبەرە، دەریش دەکەوێت برینی بریندارەکان سەختە.