زووم..
شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتێکن لەبارەی رووداوەکانی بەنداوی تشرین و هێرشەکانی تورکیا.
لەگەڵ دروستکردنی قەڵغانی مرۆی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لەلایەن خەڵکی مەدەنی رۆژاڤا، تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بەردەوامن لە هێرش و بۆردوومانەکانیان لەسەر بەنداوەکە.
بەگوێرەی ئامارەکانی هێزەکانی سوریا دیموکرات، بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆسەر بەنداوی تشرین 21 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و 203 هاووڵاتیش برینداربوون.
پەیوەست بە هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و شوێنی نیشتەجێبونیان، لیژنەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان دەکەین بۆسەر بەنداوی تشرین، سەرەتای مانگی داهاتوو راپۆرتێک لەبارەی پێشێلکاری و تاوانەکان کە بەرامبەر خەڵکی مەدەنی ئەنجامدراوە بڵاودەکەینەوە