57
زووم..
لە ساڵڕۆژی ئازادکردنی کۆبانێ لەدەست داعش، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانى سوریاى دیموکرات رایگەیاند، کۆبانێ تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو بەسەر تیرۆردا، بەڵکو گۆڕانێکی ستراتیژی و چرای هیوا بوو بۆ سورییەکان.
مەزڵوم عەبى لە ئێکس نووسیویەتی، ئازادکردنى کۆبانێ و سەرکەوتنی بەسەر تیرۆردا، بە قوربانیدانی ژنان و پیاوانی قارەمان بەدەستهات و تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکو گۆڕانێکی ستراتیژییە و هێمای ئازادیی و کەرامەت و یەکگرتووییە و بوو بە چرای هیوا بۆ تەواوی سورییەکان.
ئەو دەڵێت، بە هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵتی، بەردەوامن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئەو رێیەی لە کۆبانێ دەستمانپێکرد، دەیگرینەبەر بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان.